ناوهڕۆك
ڕۆمانسیەت لە ژووری خەوتندا
خاتونی بەڕێز، دەکرێ لە ژووری نوستندا، لە کاتی کردەی سێکسیدا، کارەبا بکوژێنیتەوە و چەند مۆمێک دابگیرسێنیت، تیشکدانەوەی ئەو مۆمانە بەشێکی ڕۆمانسی و شاعیرانە دروست دەکات و جەستەتان جوانتر و ناسکتر دەردەکەوێت.
- چەند گوڵێک لە شوێنی خەوتن دابنێ، تاکوو زەمینەی ڕۆمانسیەت بسازێنێ و ئەزموونی سێکسیتان بەهێزتر بکات.
- بە یەکەوە گەرماو بکەن و لە ژێر ئاو پرژێن (ڕەشاش-دووش) ببنە یەک جەستە.
- کاتێکی تەواو بۆ دەستەگەمەی سێکسی تەرخان بکەن، چونکە دەستەگەمە کلیلی دەرگای چوونە ژوورەوەیە بۆ کردەی سێکسی.
- ماچی گەرم و نەرم و ئاڵوگۆر بکەن... ماچ کەشەکە هێندەی تر گەرموگوڕ دەکات.
- جگە لەو کردەی کە دەیکەن، باسی هیچ شتێکی دیکە مەکەن.
ئەمانە چەند نموونەیەک بوون، دەلوێ بە سەدان کاری دیکە بکەن، تاکو جیهانی هەستەوەری و سۆزتان هەمیشە بەرە و گەشەکردن و نماکردن باڵا بکات، دەبێ ئەوەی چاک بزانی کە هەستی ڕۆمانسی کاریگەری بەسەر هەموو ژیانتەوە دەبێت.
سەرچاوەکان
9797 بینین